پێشبینی دەکرێت بەیانی پلەکانی گەرما بگاتە سەروو 40 پلەی سیلیزی

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ هەینی 7ی حوزەیانی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای سبەی شەممە، 8ی حوزەیرانی 2024 بڵاوکردەوە و دەڵێت، بەپێی پێشبینییەکان گەرمیان، کەرکووک، هەولێر سێ گەرمترین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەبن و لە گەرمیان پلەی گەرما دەگەنە 44 پلەی سیلیزی.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناس و بوومەلەرزەزانیی هەرێم، رۆژی شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێـت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی رۆژی هەینی، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت، واتە لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاژێرێک دەبێت، مەودای بینین لەنێوان هەشت بۆ 10 کیلۆمەتر دەبێت.
بەرزترین پلەی گەرمای تۆمارکراویش بەپێی پێشبینییەکانی بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر : 42 پلە
سلێمانی: 39 پلە
دهۆک: 40 پلە
کەرکووک: 43 پلە
هەڵەبجە: 41 پلە
زاخۆ : 42 پلە
سۆران : 39 پلە
حاجی ئۆمەران : 28 پلە
گەرمیان: 44 پلە
