رێگەی مەرزی کێلێ دادەخرێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە سبەینێوە ڕێگەی مەرزی کێلێ بە ڕووی هاتووچۆی شۆفێران دادەخرێت، هاوکات ڕێگەی جێگرەوە بۆ بارهەڵگران دیاری کراوە.
ئەمڕۆ هەینی 7ی حوزەیرانی 2024، مەرزی نێودەوڵەتی کێلێ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیاندا ئاماژە بەوەکراوە، سبەینێ شەممە 8ی حوزەیرانی 2024 رێگەی هاتووچۆی نێوان (گردەسپیان -دارەشمانە )دادەخرێت بەهۆی دەست بەکاربوونی کۆمپانیا بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەی ڕێگاکە.
ئاماژە بەوەشکراوە، شۆفیێران دەتوانن رێگەی (دێگە - دارەشمانە) بەکاربهێنن تاوەکو تەواوبوونی پڕۆژەکە.
مەرزی کێلی دەکەوێتە باکووری رۆژھەڵاتی قەزای پشدەرەوە لە ئیدارەی راپەڕین و سنووری شاری سەردەشت لە رۆژئاوای ئێران.
بابهتی پهیوهندیدار
