دەستەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی: بێدەنگ نابین و خۆپیشاندان ئەنجام دەدەین

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دەستەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی هۆشداری دەدەن و دەڵێن "بێدەنگ نابین و خۆپیشاندان ئەنجام دەدەین".

ئەمڕۆ هەینی 7ی حوزەیرانی 2024، دەستەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، "ئەم کابینەیە تەنیا خەریکی بەرپاکردنی جەنگی دەرونیبوون لەگەڵ فەرمانبەراندا و نایەوێت بڕیارەکان دادگای فیدراڵی جێبەجێ بکات و کات بەفیڕۆدەدات".

ئاماژەیان بەوەشکرد، "دواکەوتنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمدایە و دەیان هەزار ناو و کۆدی وەهمی خزاندووەتە ناو لیستەکانیان و ئاماد نییە لیستەکانیان بە پوخستی رەوانەی بەغدا بکات".

دەستەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی هۆشدارییان دا و رایانگەیاند، "بێدەنگ نابین و کاردانەوەی توندمان دەبێت و بەم زووانە خۆپیشاندان ساز دەکەین لە دژی دواخستنی ناردنی لیستی مووچە بۆ بەغدا، هەژماری ئەوان و دواخستنی تەوتین و رازی نەبوونیان بە هەندێک بانکی گوماناوی و جەختکردنەوە لە سەر تەوتین لە رێگەی بانکەکانی رەشید و رافیدەین".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار