وەرزی قەدەغەی راوەماسی درێژکرایەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان بریاریداوە كە وەرزی قەدەغەی راوەماسی درێژ بكاتەوە.
ئەمڕۆ هەینی 7ی حوزەیرانی 2024، پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەرین رایگەیاند، "بۆ پاراستنی سروشت و سود وەرگرتنی زیاتر لە گەرای ماسی، بەبڕیاری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان، وەرزی قەدەغەكردنی راوی ماسی بۆ (2024/6/20) درێژ بكاتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، "پێویستە تا ئەو بەروارە هاوڵاتیان خۆیان لە راوکردنی ماسی لە دەریاچەی دوکان، زێی بچوك و ئاوی چەم و روبارەکان بەدووربگرن".

بابهتی پهیوهندیدار