هاتووچۆ و تێپەڕبوونی هەموو جۆرە ماتۆڕسکیلێکی بێ تابلۆ قەدەغەکرا

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پۆلیسی کەرکوک بڕیاریدا هاتووچۆ و تێپەربوونی هەموو جۆرە ماتۆڕسکیلێکی بێ تابلۆ لە بازگەکان هاتن و رۆیشتنە دەرەوە لە کەرکوك قەدەغە بکرێت.
ئەمڕۆ هەینی 7ی ئایاری 2024، پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، "هاتووچۆ و تێپەربوونی هەموو جۆرە ماتۆرسکیلێکی بێ تابلۆ لەبازگەکان هاتن و رۆیشتنە دەرەوە لە کەرکوك قەدەغەکرا لە ئێستاوە هێزە ئەمنییەکان دەست بەسەر هەموو ماتۆڕسکیلێکی بێ تابلۆ و تۆمارنەکراودا دەگرن و رێوشوێنی توند لە دژی شۆفێرەکەی دەگیرێتەبەر".
ئەم بڕیارەی پۆلیسی کەرکوک لەدوای رووداوەکەی بەیانی ئەمڕۆ بوو کە هێزێکى پۆلیسى فریاکەوتن لە کاتى گەڕان لە شەقامە گشتییەکان، تێبینیان کردووە سێ کەس خەریکى دزیکردنن لە دوکانێک، لەکاتى هەوڵدانى هێزەکە بۆ دەستگیرکردنیان دەستڕێژى گولـلەیان کردووە و کارمەندێکی پۆلیس کوژرا و یەکێکی دیکەش برینداربوو.

بابهتی پهیوهندیدار