دەرگای خۆ تۆمارکردن بۆ هاوپەیمانیی و پارت و کاندیدانی سەربەخۆ و پێکهاتەکان دەکرێتەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ دەرگای خۆ تۆمارکردن بۆ هاوپەیمانیی و پارت و کاندیدانی سەربەخۆ و کاندیدانی پێکهاتەکان دەکرێتەوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ بەشداریی هەموو لایەنەکان لە هەڵبژاردنی شەشەمین خولی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە 8ی حوزەیرانی 2024، دەرگای خۆ تۆمارکردن بۆ هاوپەیمانیی و پارت و کاندیدانی سەربەخۆ و کاندیدانی پێکهاتەکان دەکاتەوە.

بۆ ماوەی شەش رۆژ پرۆسەکە بەردەوام دەبێت و لە ئەمڕۆوە تاوەکو رۆژی  پێنجشەممە 13ی حوزەیرانی 2024 بەردەوام دەبێت، پێشتریش جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندبوو، "تۆمارکردنەکە بۆ هەموو ئەو لایەن و کەسانەیە کە خواستی بەشداربوونیان لە هەڵبژاردنی 2024ی پەرلەمانی کوردستاندا هەیە".

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی شەشەمین خولی پەرلەمانی کوردستان ڕۆژی 5ی ئەیلوولی 2024ی پێشنیازکردووە و بە نووسراوێکی فەرمیش پێشنیازەکەی ئاراستەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی کردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار