سوپای عێراق و هاوپه‌یمانان ئۆپه‌راسیۆنێكی فراوانیان دەستپێکرد

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی ئەمەریکا و هێزەكانی سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی تایبه‌تیان لە سنوری ناحیەی سەرگەڕانی سەر بە قەزای دوبز لە سنووری پارێزگای کەرکوک ئەنجامدا.

ئەمڕۆ شەممە 8ی حوزەیرانی 2024، غازی فه‌یسه‌ڵ، فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ سنوری قه‌زای مه‌خمور بە هاوڵاتی راگەیاند، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی ئەمەریکا و هێزەكانی سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی تایبه‌تیان لە سنووری ناحیەی سەرگەڕان و لەناو هەڵەتەکانی قەرەبۆتک  نزیک گوندی گراو بۆ گەڕان بەدوای پاشماوەکانی چه‌كدارانی داعش دەستپێکرد".

ئاماژەی بەوەشکرد، "هێزەکانی هاوپەیمانان لەسەر داوای ئێمە بەشداری ئەو ئۆپەراسیۆنەیان کردووە و ئۆپەراسیۆنەکە تاوەکو ئێستا بەردەوامی هەیە".

ئەو فەرماندەیەی هێزی پێشمەرگە لەبارەی هۆکاری ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکەوە وتی، "لەم کاتەدا تیرۆریستانی داعش لە سنوورەکەدا بوونیان هەیە و کێشەی ناوچە کێشە لەسەرەکانیش بەردەوامە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار