کەشناسیی هەرێمی کوردستان: پروشکە باران دەبارێت

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ شەممە 8ی حوزەیرانی 2024، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ بۆ پەڵە هەور دەبێت و  پلەکانی گەرما  یەک پلە بەرزتر دەبێتەوە لە تۆمارکراوەكانی دوێنێ".

ئاماژە بەوەشکراوە، "سبەی یەکشەممە 9ی حوزەیرانی 2024، ئاسمان ساماڵ بۆ پەڵە هەوردەبێت لە ناوچە شاخاویەکانى باکوور و باکوورى رۆژهەڵات نیمچە هەور دەبێـت لەکەڵ ئەگەرى کەمێک بروشکە باران لە ناوچە سنووریەکانى باکوور و باکوورى رۆژهەڵاتى هەرێمی کوردستان، هەروەها خێراى با مامناوەند دەبێت (10 – 20) کیلۆمەتر لە کاتژمیرێکدا، هەندێکجار چالاک دەبێت بۆ سەروى 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لە زۆربەى ناوچەکان چگە لە پارێزگای دهۆک و لەگەڵ خێرایی با ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزێکى سوک هەیە".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی یەکشەممە:
هەولێر : 43  
سلێمانی : 40  
دهۆک : 41 
کەرکوک : 46
هەڵەبجە : 42 
زاخۆ : 43 
سۆران : 39
حاجی ئۆمەران : 29
گەرمیان : 47

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار