لێپرسراوی راگەیاندنی یەکەکانی 70ی هێزەکانی پێشمەرگە: بەغدا مافی خۆیەتی رێگە نەدات خەڵکی بندیوار بەناوی پێشمەرگەوە مووچە وەربگرن
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
حکومەتی هەرێمی کوردستان سورە لەسەر ئەوەی ناوی بەشێك لە هێزە ئەمنییەکان بە کۆد بۆ بەغدا بنێرێت و لێپرسراوی راگەیاندنی یەکەکانی 70ی هێزەکانی پێشمەرگەش دەڵێت "نابێت ناوی هێزە ئەمنییەکان بە کۆد بێت و بندیوار مووچە وەربگرێت".
ئەمڕۆ شەممە 8ی حوزەیرانی 2024، ئەحمەد لەتیف، لێپرسراوی راگەیاندنی یەکەکانی 70ی هێزەکانی پێشمەرگە رایگەیاند، "بەغدا مافی خۆیەتی رێگە نەدات خەڵکی بندیوار بەناوی پێشمەرگەوە مووچە وەربگرن و دەبێت لیستی ناوی هێزەکانی پێشمەرگە بە ناوی چواری بێت".
لێپرسراوی راگەیاندنی یەکەکانی 70ی هێزەکانی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەشکرد، "بەغدا رازیبووە لیستی مووچەی دەزگا ئەمنییەکان بە کۆد بێت".
بابهتی پهیوهندیدار
