بە تۆمەتی تەقەکردن سێ تۆمەتبار دەستگیرکران

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بە تۆمەتی تەقەکردن، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی زه‌ڕایه‌نی سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی شاره‌زوور سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد، هه‌روه‌ها ده‌ستیش گیرا به‌سه‌ر ئەو چه‌كانەدا كه ته‌قه‌یان پێكردبوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی حوزەیرانی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، "دوای ئه‌وه‌ی له‌سنووری ناحیه‌ی زه‌ڕایه‌ن ده‌نگی ته‌قه بیسترا، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس به‌ده‌م ده‌نگی ته‌قه‌كه‌وه چون‌و سه‌ره‌نجام توانرا سێ تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی زه‌ڕایه‌نه‌وه ده‌ستگیربكرێن كه ته‌قه‌یان كردبوو، هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر سێ چه‌كدا (دو كڵاشینكۆف‌و ده‌مانچه‌یه‌ك)".
ئاماژە بەوەشکراوە، "له‌ئێستادا تۆمه‌تباران (ك، ڕ، ع له‌دایكبووی 1992 - أ، ڕ، ق له‌دایكبووی 2002 - س، ل، م له‌دایكبووی 1995) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 495 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێكۆڵنه‌وه‌كان به‌رده‌وامه".
