پلەکانی گەرما دادەبەزن و خێرایی با زیاد دەکات

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی حوزەیرانی 2024، بهڕێوهبهرایهتیی كهشناسیی و بوومهلهرزهزانیی ههرێمى كوردستان بڵاویكردووهتهوه، "ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ زیادبوونى خێرايی با بۆ سەرووى 20 کم لە کاتژمێریکدا لەزۆربەى ناوچە جیاجیاکان و لە هەندێک ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان لە کاتەکانى نیوەڕۆ ئەگەرى دروستبوونى کەشێکى نیمچە هەور و هەورە بروسکە و کەمێک بارانبارین هەیە، هاوكات پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوی دوێنێ".
ئاماژە بەوەشکراوە، "سبەینێ ئاسمان پەڵەهەور و نیمچە هەوردەبێت لەگەڵ نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى (2-3) پلەى سیلیزى، خێرايى با لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و سنوورى پارێزگاى کەرکوک زیاد دەکات و پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (2-3) پلە ى سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی:
- هەولێر: 40
- سلێمانی: 37
- دهۆک: 38
- کەرکوک: 42
- هەڵەبجە: 40
- زاخۆ: 40
- سۆران: 38
- حاجی ئۆمەران: 25
- گەرمیان: 42
