لە سلێمانی دوو تەقەکەر دەستگیرکران

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە دوو چالاكی جیاداو لەلایەن هەر یەكە لەمەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بازیان و بنكەی پۆلیسی حەساری سەر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادق، دوو تۆمەتبار دەستگیركران و دەستگیرا بەسەر دوو چەكدا.

ئەمڕۆ دووشەممە 10ی حوزەیرانی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، "لە چالاكییەكداو لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بازیان تۆمەتبار (أ، ت، م) دەستگیركراو دەستگیرا بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆف كە تۆمەتبار تەقەی پێكردبوو".

ئاماژە بەوەکراوە، "لە چالاكییەكی ترداو دوای ئەوەی لە سنووری قەزای سەیدسادق دەنگی تەقە بیسترا، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی حەسار لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و سەرەنجام توانرا تۆمەتبار (د، س، ن لەدایكبووی 2001) لەلایەن بنكەی پۆلیسی حەساری سەر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادق دەستگیربكرێت و دەستبگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە بە تۆمەتبار بووە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار