ناجێگیری کەشوهەوا تاکەی بەردەوام دەبێت؟

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد

شارەزایەکی کەشناسی لەبارەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواوە زانیاری دەخاتەڕوو و ئاماژە بەوەدەکات ناجێگیری کەشوهەوا ئەمڕۆ و سبەیش بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 10ی حوزەیرانی 2024، پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای کەشناسی بە هاوڵاتی راگەیاند، "ناجێگیری کەشوهەوا ئەمڕۆ و سبەینێش بەردەوامی دەبێت، خێرایی باش بەمشێوەیە دەبێت تاوەکو سبەینێ و ئەگەری هەورە بروسکە و تاوەباران هەیە لە بەشێک لە ناوچەکان".

ئاماژەی بەوەشکرد، "رۆژی چوارشەممە 12ی حوزەیرانی 2024، کەش ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام لە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی ئەگەری هەیە دووبارە خێرایی با چالاک بێتەوە"، هەروەها ئەو شارەزایەی کەشناسە وتی، "پلەی گەرما لە 1 بۆ 3 پلە بەرزدەبێتەوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار