نوێترین زانیاری لەبارەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە دەخرێتەڕوو

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، لەبارەی هەناردەی نەوتەوە پێشكەوتن هەیە لە وتوێژەكانی تایبەت بە رێككەوتن لەگەڵ هەرێمی كوردستان.

ئەمڕۆ دووشەممە 10ی حوزەیرانی 2024، حیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق بە میدیاکانی رایگەیاند، "پێشكەوتن هەیە لە وتوێژەكانی تایبەت بە رێككەوتن لەگەڵ هەرێمی كوردستان و كۆمپانیا نەوتییە جیهانییەكان بۆ هەناردەی نەوت".

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەدوای سەرچاوەی دیكەدا دەگەڕێین بۆ گەیشتنی نەوتی عێراق بە بازاڕە جیهانییەكان. وەك چۆن لە رابردوودا رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوتمان لەڕێی بەندەری جەیهان هەناردە دەكرد بەر لە راگرتنی”.

وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەو كۆبوونەوەیەش كرد كە دوێنی وەزارەتەكەی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و كۆمپانیا جیهانییەكانی نەوت لە بەغدا ئەنجامیدا تایبەت بە سەرلەنوێ بەرهەمهێنان و هەناردەكردن و باسی لەوەكرد، داهاتەكەی لە ئەژمارێكدا لە بانكی ناوەندیی عێراق دادەنرێت.

باسی لەوەشکرد، "وتوێژ لەگەڵ توركیادا دەكەین بۆ سەرلەنوێ هەناردەی نەوت لەڕێی بەندەری جەیهان-ەوە و، پێشكەوتن لە وتوێژەكاندا هەیە دەربارەی هێڵی نەوتی عێراق-توركیا".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار