مونا قەهوەچی، ناوی خۆمان بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان تۆماركرد

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نوێنەری پێکهاتەی تورکمان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ناوی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە 10ی حوزەیفانی 2024، مونا قههوهچی جێگری سهرۆكی پارتی چاكسازی توركمان رایگەیاند، سەڕەرای نیگەرانیەکانمان، وەک نوێنەری پێکهاتەی تورکمان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ناوی خۆمان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کرد.
دەشڵێت، پشتیوان بەخوای گەورەو سەرجەم هاوڵاتیانی ئازیزی کوردستان بەهەموو پێکهاتە جیاوازەکانەوە، سەرکەوتوو دەبین لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی هاوڵاتیانمان و پاراستنی قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان.

بابهتی پهیوهندیدار