ئاگرەکەی هەولێر بەردەوامە و کۆنترۆڵنەکراوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاولاتی
لە شەوی رابردووەوە ئاگر لە پاڵاوگەیەک لەسەر رێگەی هەولێر - گوێر کەوتووەتەوە و تاوەکو ئێستا تیمەکانی بەرگریی شارستانی هەولێر نەیانتوانییەوە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.
بەپێی زانیارییەکانی هاوڵاتی بێت، ئەو ئاگرەی شەوی رابردوو لە پاڵاوگەیەک لەسەر رێگەی هەولێر - گوێر کەوتووەتەوە تائێستاش بەردەوامە و نەتوانراوە کۆنترۆڵبکرێت بەهۆی فراوانی رووبەڕی ئاگرەکەوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، لە رووداوەکەدا 10 کەس برینداربوون و زیانێکی زۆری مادیی هەبووە و جگە لە سووتانی پاڵاوگە و کۆگای سووتەمەنی، بووەتە هۆی سووتانی سێ ئۆتۆمبێلی تیمەکانی بەرگریی شارستانی و پێنج تانکەری سووتەمەنی.
پاڵاوگەکە لەسەر رێگەی هەولێر - گوێرە و پاڵاوگەیەکی نایاساییە و پیشتر لەلایەن دادگاوە بڕیاری داخستنی دراوە، بەڵام ئەو بڕیارە جێبەجێ نەکراوە و پاڵاوگەکە بەردەوام بووە لە کارەکانی.
