وەزارەتی پەروەردە، "دەستدرێژیکردن بۆ سەر مامۆستا لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکەی، بە دەستدرێژیکردن سەر فەرمانبەری دەوڵەت دادەنرێت".

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی حوزەیرانی 2024، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رێنمایی تایبەت بە تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بڵاوكردەوە و دەڵێت، هەر خوێندكارێك رەفتاری نابەجێ ئەنجامبدات رێكاری لەدژ دەگیرێتەبەر، ئەو ساڵەشی بە كەوتوو بۆ هەژماردەكرێت.
راشیگەیاند، "دەستدرێژیکردن بۆ سەر مامۆستا لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکەی، بە دەستدرێژیکردن سەر فەرمانبەری دەوڵەت دادەنرێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێویستە سەرپەرشتیار، بەڕێوەبەر و یاریدەدر چاودێریی هۆڵەکانی خوێندن بکەن و کەشێکی گونجاو بۆ قوتابییان و خویندکاران دابین بکەن".
لە خاڵێکی رێنماییەکاندا هاتووە، بردنە ژوورەوەی هەموو جۆرە ئامێرێكی ئەلیكترۆنی بۆ ناو ناوەندەكانی خوێندن قەدەغەیە، هەروەها پێویستە سەرپەرشتیار و مامۆستایانی چاودێریش لە هۆڵەكانی تاقیكردنەوەدا كەشێكی گونجاو بۆ خویندكاران دابینبكەن.
بڕیارە رۆژی 23ی ئەم مانگە تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت.
