وەزارەتی دارایی: تا کۆتایی ساڵ سەرجەم مووچەخۆران لەهەژماری من تۆماردەکرێن

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم، نزیکەی 50 هەزار فەرمانبەر لە پارێزگاری هەولێر مووچەکانیان لەڕێگەی پرۆژەی ‘هەژماری من’ـەوە وەرگرت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی حوزەیرانی 2024، وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دابەشکردنی مووچە لە رێگەی هەژماری منەوە رایگەیاند” لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، نزیکەی 50 هەزار فەرمانبەری کەرتی گشتی لە پارێزگاری هەولێر مووچەکانیان بەشێوەی دیجیتاڵی و لەڕێگەی پرۆژەی ‘هەژماری من’ـەوە وەرگرت، ژمارەی سودمەندان دوو هێندەی مانگی ڕابردوو بوو، ئەمەش دوای ئەوە هات کە لەماوەی ڕابردوودا خۆیان لە پرۆسەی بە بانکیکردن تۆمارکردبوو.

دەشڵێت،”ئامانج لە پرۆژەی هەژماری من ئەوەیە کەوا هەژمارێکی بانکی پارێزراو و سەلامەت بۆ فەرمانبەران بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان بە شێوازێکی هاوچەرخ دابین بکات کە خۆیان خاوەندارییەتی تەواوییان بەسەریەوە هەبێت.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، لەگەڵ فراوانبوونی زیاتری پڕۆژەکە، هاوڵاتییانمان خۆیان دەتوانن ئەزموونی ئەو کارئاسانییە بکەن و متمانەیەکی زیاتر لایان درووست ببێت، چونکە پرۆژەی هەژماری من دڵنیایی دەدات لەوەی سەرجەم بانکە بەشداربووەکانی پڕۆژەکە لەژێر ڕەزامەندی و ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی عێراق، هەڵدەستن بە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری و بەرهەمە بانکییەکان بە هەرزانترین تێچوو لەسەر ئاستی عێراقدا.

ئاماژەی بەوەشکرد،”تا کۆتایی ئەمساڵ و لەڕێگەی پرۆژەی هەژماری من، سەرجەم مووچەخۆران کە ژمارەیان دەگاتە نزیکەی یەک ملیۆن مووچەخۆر لە پڕۆژەکەدا تۆمار دەکرێن، هەربۆیەش بەوپەڕی توانامانەوە هەموولایەک هان دەدەین تاوەکو لەم گۆڕانکارییە وەچەرخانەی “هەرێمی کوردستان بەشداربن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار