دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستبەسەر کارگەیەکی پێکەوەنانی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و بڕاوە دەگرێت

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستبەسەر کارگەیەکی پێکەوەنانی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و بڕاوە دەگرێت و دەستگیرکردنی 10 تۆمەتباریش ڕادەگەیەنێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی حوزەیرانی 2024، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، دوای بەدواداچوون و چاودێری وورد، لەچالاکییەکەدا ڕۆژی 2ی حوزەیرانی 2024، بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی بازگەکان، توانیان لەناوچەی ( چیمەن )ی نزیک شاری کەرکوک، دەستبگرن بەسەر کارگەیەکی پێکەوەنان و لەحیمکردنەوە.
دەشڵێت، 17 ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و بڕاوە بەڕێگای نایاسایی لەشاری بەسرەوە هێنرابوون و تۆمەتباران بەنیازبوون دوای چاکردنەوەی ئۆتۆمبێلەکان لە کوردستان ساغیبکەنەوە، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش سەرجەم تۆمەتباران دەستگیرکران.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، لە ئێستادا تۆمەتباران بەماددەی 240 لەیاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.
