لاهور شێخ جەنگی لەگەڵ رێبوار حامید حاجی غالی دەرکەوت

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی حوزەیرانی 2024، لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی بەرەی گەل لەگەڵ رێبوار حامید حاجی غالی دەرکەوت.

دەرکەوتنی لاهور شێخ جەنگی لەگەڵ رێبوار حامید حاجی غالی لە کاتێکدایە ئەمڕۆ 100 پاسەوانیان لە لالەزارەوە ئیزنداوە کە سەر بە هێزەکەی رێبوار حامید بوون.

بەپێی سەرچاوەکان، لە لالەزارەوە باس لەوە دەكەن بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەستیان بە جوڵەكردووە لەناو پاسەوانەكان، بۆیە ژمارەیەك پاسەوان چەكەكانیان لێوەرگیراوەتەوە ئیزن دراون و رۆیشتوون بەرەو دەباشان.

لە رووداوەكانی 8ی تەمووزی 2021 لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی ئەوكاتی یەكێتی لەناو یەكێتی دوورخرایەوە، یەكێتی ساڵی رابردوو كۆنگرەی كردو بافڵ تاڵەبانی كرا بە سەرۆكی یەكێتی.


جێگای ئاماژەیە، لاهور شێخ جەنگی لە ئێستادا حزبی (بەرەی گەل)ی راگەیاندووەو بە لیستی بەرەی گەلی بەشداری لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستاندا دەكات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار