کەمپی ئاوارەکان لە سلێمانی دادەخرێت

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە کۆتایی ئەم مانگەدا کەمپی ئاوارەکان لە پارێزگای سلێمانی بە تەواوی دادەخرێت.
ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی رایگەیاندووە، "لە 30 مانگی حوزەیرانی ئەم ساڵدا کەمپی ئاوارەکان لە پارێزگای سلێمانی بە تەواوی دادەخرێت کە لە ئێستدا تەنها سێ هەزار خێزانی تێدا ماوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هێشتا رێگری لە بەردەمان بوونی هەیە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی هەولێر و دهۆک بەو پێیەی کارمەندانی وەزارەتەکەمان ناتوانن بچنە ناو کەمپەکان بۆ ئەوەی فۆڕمێکی تایبەت بە ئاوارەکان پڕ بکەنەوە کە تێیدا خێزانەکان سەرپشک دەکرێن بۆ گەڕانەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان یاخود مانەوە".
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، "28 هەزار ئاوارە لە عێراقدا بونی هەیە کە سەرجەمیان لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستانن".
