پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە
.jpg)
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ هەینی 14ی حوزەیرانی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ".
ئاماژە بەوەشکراوە، "سبەینێ شەممە 15ی حوزەیرانی 2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ:
هەولێر : 43
سلێمانی : 38
دهۆک : 40
کەرکوک : 44
هەڵەبجە : 43
زاخۆ : 42
سۆران : 40
حاجی ئۆمەران : 28
گەرمیان : 46

بابهتی پهیوهندیدار