بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانی هەرێم هۆشداری دەدات

یەک ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانی هەرێم رایگەیاندوە، بەهۆی هاتنی وەرزی هاوین و بەرزبونەوەی پلەی گەرما و ئەگەری ئاگرکەوتنەوە و ڕوداوی خنکان لە چەمو ڕوبارەکان، پێویستە هاوڵاتیان پابەندی ئەم رێنماییانە بن:

1- نابێت به هيچ شێوەیەك ئاگر لە پوش و پەڵاشی پێش ماڵ ياخود له دەشتودەر و و گۆڕستان و باخ و بێستانەكان بەر بدەن.

2- نابێت له كاتى گەشت و سەيران ئاگر له دەشت و چيا و شوێنی گشتی بكرێتەوه، كه قەبارەى ئاگرەکە گەوره بێت يان پاشماوەى ئاگر بەجێ بھێڵین، چونكه بەھۆی (با)وە ئەو ئاگرە بڵاو ده‌بێتەوە.

3-فڕێنەدانی جگەره و بەجێنەھێشتنی پاشماوەی خەڵوزى نێرگەلە.

4- بەكارنەھێنانی ياريی ئاگرین له كاتى سەيران، به‌تايبەتى لە لایەن منداڵانه‌وه‌.

5- نيشانەدانەنان و تەقەنەكردن به چەكى ئاگرین، به تايبەت له دەشتەکان.

6- فڕێنەدانى بتڵی شوشه و دەبەى ئەو پاشماوه ياخود مادده سوتێنەرەكان، وەک گاز و بەنزين و نەوت و ئەو مادده جەلییانەی بۆ گەشانەوەى خەڵووز (ڕەژوو) به‌كاردێت.

7- شۆفێری دەڕاسە نابێت له ناو دەغل و پاوان دەڕاسەكەی چاك بكات يان لەحيم و كۆسەرە بەكار بھێنێت، ياخود ئاگر بكاتەوە به مەبەستى خواردن دروست كردن.

8- نابێت ئەوانەی دەچنە نزیك چەم و ڕووبار و بەست و بەنداوەكان، مەلە بكەن يان ڕێگه‌ به منداڵەكانيان بدەن مەله بكەن.

9- ئاگه‌داری ئەو منداڵانە بن كه خاوەنپێداویستیی تايبەتن، يان نەخۆشیی ئۆتیزمیان هەیە؛ نزیك نەكەونەوه له ئاوی چەم و ڕووبارەكان.

10- گەشتيارى بيانى و خوارووی عێراق دەبێت ئاگه‌داری ئەو شوێنانە بن كه گەشتى بۆ دەكەن، يان سەردانى دەكەن، تاكوو تووشى ھەڵدێران و خنكان نەبن، چونكه ئاوی كوردستان سارده هەر چەنده مەلەوانيش بن، بە ھۆی ساردیی ئاوەکان، دەبێتە ھۆی گرژبوونی دەمار و خنكانيان. ‌

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار