سبەی مووچەی وانەبێژان دابەش دەکرێت

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سبەی لە سنووری ئیدارەی سۆران بانکەکان مووچەی وانەبێژان دابەش دەکەن.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 14ی حوزەیرانی 2024، گەنجینەی ئیدارەی سۆران رایگەیاند "بۆ ئاگاداری بەیانی شەممە کرێی وانەبێژانی دانەمەزراو لە بانکەکان خەرج دەکرێت".

 بەپێی ڕێنوێنیی ژمارە 14ی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دیبلۆمن، 350 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش، 400 هەزار دینار خەرج دەکرێت.

جێگای ئاماژەیە کە لە هەرێمی کوردستان ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ، 37 هەزار و 740 مامۆستان، مووچەی مانگانەیان لە 13 ملیار و 700 ملیۆن دینار زیاترە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار