ئەحمەد وشیار، یەکەم جارە لە عێراقدا، گەشتی ڕاستەوخۆی فڕۆکەوانی بۆ بەریتانیا دەکرێت

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ هەینی 14ی حوزەیرانی 2024، یەکەم گەشتی ئاسمانی ڕاستەوخۆی هەولێر بۆ لەندەن دەستیپێکرد و هێڵی ڕاستەوخۆی فڕۆکەوانیی هەولێر- لەندەن کرایەوە و یەکەم فڕۆکە بە 125 سەرنشینەوە بەرەو لەندەن بەڕێکەوت.
ئەحمەد وشیار، بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ڕاگەیاند، یەکەم جارە لە عێراقدا، گەشتی ڕاستەوخۆی فڕۆکەوانی بۆ بەریتانیا دەکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی سیستەمێکی پێشکەوتووی دیجیتاڵی، هەردوو لایەن دەتوانن بە زووترین کات، ڤیزا و پاسپۆرتی ساختە بناسنەوە و ڕێگەی لێبگرن.
بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەشڵێت، گەشتەکانی پێشووتری هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی بەریتانیا ڕاستەوخۆ نەبوون، بەڵکو وێستگە و گۆڕینی فڕۆکەیان هەبوو، بەڵام لەمەودوا گەشتەکان ڕاستەوخۆ دەبن.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، لە یەکەم گەشتی ئەو هێڵەدا، 125 سەرنشین، لە شاری هەولێرەوە بەرەو لەندەن بەڕێکەوتن.
