پارێزگاری هەولێر، لەم ماوەیەدا ڕووداوی زۆری ئاگرکەتنەوە روەیداوە

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ هەینی 14ی حوزەیرانی 2024، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، هەرێمی کوردستانیش وەک هەر ناوچەیەکی تر ئەم ماوەیە رووداوی ئاگرکەتنەوەی زۆری تێدا رووداوە.
دەشڵێت، رووداوی ئاگرکەتنەوەکانی هەولێر بەشێکی پەیوەندی بە کەمتەرخەمی هاوڵاتیانەوە هەیە و بەشێکی تریشی هۆکارەکانی نەزانراوە.
ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو ئەو رووداوە ئاگر کەوتنەوانەی هەولێر خراونەتە ژێر لێکۆڵینەوە و بەشێکی لێکۆڵینەوەکان دەرئەنجامەکەی دەرچووە و بکەران بە سزا گەیەندراون و بەشێکی تریشی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکان بەردەوامە.

بابهتی پهیوهندیدار