کەشوهەوای یەکەم رۆژی جەژن بڵاوکرایەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەشوهەوای سبەی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ شەممە 15ی حوزەیرانی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "سبەی یەکشەممە 16ی حوزەیرانی 2024 ئاسمان ساماڵ دەبێـت لەگەڵ درووسبونی هەندێ پەڵە هەور، لە دوایی نیوەرۆ لە ناوچە شاخاویە سنوورییەکان ئەگەری بارینی تاوە بارانێکی کورت خایەن هەیە و پلەکانی گەرما نزیک دەبێت لە تۆمارکراوی ئەمرۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ یەکشەممە:
هەولێر : 43
سلێمانی : 39
دهۆک : 41
کەرکوک : 45
هەڵەبجە : 41
زاخۆ : 42
سۆران : 38
حاجی ئۆمەران : 27
گەرمیان : 46
بابهتی پهیوهندیدار
