سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له ژيانى ڕۆژانه‌دا لاپه‌ڕه‌ى نوێ له نيازپاكى و گيانى هاريكارى له‌گه‌ڵ يهكتردا بكه‌ينه‌وه

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
.سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له ژيانى ڕۆژانه و پهيوهندييهكانماندا تازه بكه‌ينه‌وه و لاپه‌ڕه‌ى نوێ له ڕێز و خۆشه‌ويستى و نيازپاكى و گيانى هاريكارى له‌گه‌ڵ يهكتردا بكه‌ينه‌وه.
ئەمڕۆ شەممە 15ی حوزەیرانی 2024، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رایگەیاند بەبۆنەی جەژنەی قوربانەوە پەیامێکی پیرۆزبای بڵاوکردەووە و رایگەیاند، له‌م بۆنه‌يه‌دا با چه‌مك و ماناكانى جه‌ژن له گه‌ردن ئازادى و لێبوردن و پێكهاتنه‌وه، له ژيانى ڕۆژانه و پهيوهندييهكانماندا تازه بكه‌ينه‌وه و لاپه‌ڕه‌ى نوێ له ڕێز و خۆشه‌ويستى و نيازپاكى و گيانى هاريكارى له‌گه‌ڵ يهكتردا بكه‌ينه‌وه.
دەقی پەیامەکە...
جه‌ژنى قوربان به گه‌رمى له هاووڵاتيانى خۆشه‌ويستى كوردستان و ته‌واوى موسڵمانان له عێراق و جيهان پيرۆز ده‌كه‌م. هيوادارم جه‌ژنى خێر و كامه‌رانى بێت و بۆ هه‌موو لايه‌ك ئارامى و ئاسووده‌يى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت، هيواى سه‌لامه‌تى و پشوويهكى خۆش بۆ هه‌مووان ده‌خوازم. له‌م بۆنه‌يه‌دا با چه‌مك و ماناكانى جه‌ژن له گهردنئازادى و لێبوردن و پێكهاتنه‌وه، له ژيانى ڕۆژانه و پهيوهندييهكانماندا تازه بكه‌ينه‌وه و لاپه‌ڕه‌ى نوێ له ڕێز و خۆشه‌ويستى و نيازپاكى و گيانى هاريكارى له‌گه‌ڵ يهكتردا بكه‌ينه‌وه.
يهزدانى مه‌زن وڵات و گه‌له‌كه‌مان بپارێزێت. جه‌ژنى هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشى.
