گۆران قادر، زیاتر لە 40 لێژنە چاودێری بازاڕ دەکەن

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆكی لێژنە هاوبەشەكانی قایمقامییەتی سلێمانی، هەر دوکاندارێک نرخی کاڵاکان بەرز بکاتەوە ئەوە سزا دەدرێت، هەروەها زیاتر لە 40 لێژنە چاودێری بازاڕ دەکەن.
ئەمڕۆ شەممە 15ی حوزەیرانی 2024، گۆران قادر، سەرۆكی لێژنە هاوبەشەكانی قایمقامییەتی سلێمانی، رایگەیاند، سەردان و بەدواداچوونەکانمان چڕتر دەکەینەوە تا درەنگانی شەو بۆ ئەوەی نرخ لە بازاڕ بەرز نەکرێتەوە، هەروەها لە بۆنە پشووەکانیشدا بەردەوام چاودێری بازاڕ دەکەین.
دەشڵێت، هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە کە کاڵا و شتوومەکەکانیان لەو شوێنانە بکڕن کە فەرمین و مۆڵەتی کارکردنیان هەیە.
ئەوەشی خستەڕوو، نزیکەی دوو تۆن نیو چەرەزات دەستی بەسەردا گیراوە، کە ماوەبەسەرچوو بوو، دانرابوو بۆ جەژن لە بازاڕ ساغبکرێتەوە، هەروەها رێگەنادەین هیچ خاوەن دوکانێک بۆنە ئایینی، نیشتمانیی و نەتەوییەکان بقۆزێتەوە و یاری بە نرخی کاڵاکان بکات.
