سبەینێ پلەکانی گەرما دادەبەزن

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمرۆ و سبەی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی حوزەیرانی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور وە لە ناوچەکانى باکوور نیمچە هەوردەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".

ئاماژە بەوەکراوە، "سبەینێ دووشەممە 17ی حوزەیرانی 2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونى هەندێک پەڵەهەور و پلەکانی گەرماش کەمێک نزمتر دەبێتەوە بەراورد بە ئەمڕۆ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

- هەولێر : 42.

- سلێمانی : 40

- دهۆک : 41

- کەرکوک : 44

- هەڵەبجە : 42

- زاخۆ : 42

- سۆران : 38

- حاجی ئۆمەران : 28

- گەرمیان : 46

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار