لە رووداوێکی تەقەکردندا کەسێک کوژرا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە سنووری قەزای کۆیە شەڕەتەقە روویدا و پێنج کەس بە برینداری گەیەندرانە نەخۆشخانە و یەکێکیان گیانی لەدەستدا.

لە ناوچەی گەشتیاری سماقۆڵی لە سنووری قەزای کۆیە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی حوزەیرانی 2024 شەڕە تەقە دروستبوو، بەپێی وتەی د. نەشئەت ئەحمەد، پزیشکى نەخۆشخانەى شەهید دکتۆر خالید لە کۆیە بێت، پێنج بریندار گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و یەکێکیان گیانى لەدەستداوە و برینى یەکێک لە بریندارەکانیش سەختە.

بەپێی زانیارییەکانی هاوڵاتی، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی بڕیاری رەشیدە و ئەو کەسانەی شەڕەکەیان کردووە ئامۆزای یەکتری بوون، پۆلیس چووەتە شوێنی رووداوەکە و دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار