وەزیری دارایی ئابووری هەرێم سێ جار دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەشکردووە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هونەر جەمال، لەماوەی ئەم چەند ساڵەدا وەزیری دارایی هەرێم سێ جار دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەشکردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە 17ی حوزەیرانی 2024، هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم رایگەیاند” ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم لەماوەی ئەم چەند ساڵەدا سێ جار بە رەسمی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشکردووە.

 دەشڵێت، دواهەمین جار لە مانگی یەکی ساڵی 2023دا بوو. لەم بارەیەوە، هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم بە دەنگی ئەمریکای وتووە" نەمبیستووە لەماوەی ئەو ساڵ و نیوەدا ئاوات شێخ جەناب لەو هەڵوێستەی پەشیمان بوبێتەوە و تا ئێستا لەسەر ئەو بڕیارەی خۆی سوورە کە دەستلەکارکێشانەوەکەی قبوڵ بکرێت.

ئەوەشی خستۆتەڕوو” داوای دەستلەکار کێشانەوەکەی هەم لە بزوتنەوەی گۆڕان و هەم لە حکومەتیشە و داوای پڕکردنەوەی پۆستەکەی بە کەسێکی تر لە بزوتنەوەکە کردووە

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار