بەرگریی شارستانیی هەرێم، چەند رێنماییەکی خۆپارێزی لە بەرزبوونەوەیی پلەی گەرمی وەرزی هاوین بڵاوکردەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی حوزەیرانی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێم چەند ڕێنماییەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سەبارەت خۆپارێزی هاوڵاتییان لە هاتنی وەرزی هاوین و گرتنەبەری خۆپارێزی بۆ ئەوەی دووربن لە رووداوی نەخوازراو.

بۆ رێگریکردن لە ئەگەری روودانی سووتانی ئۆتۆمبێل لە وەرزی هاویندا دەڵێت، کە لە کاتی وەستانی ئۆتۆمبێلدا، نابێت چەند کەرەستەیەک لەناو ئۆتۆمبێلدا جێبهێڵرێن، وەک، خواردنەوە گازییەکان بە هەموو جۆرەکانیەوە، چەرخ، بتڵی ئاو، بۆن، پاوەربانک و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بە گشتی.

ئەوەشی خستەڕوو، لەکاتی وەستانی ئۆتۆمبێلدا، پێویستە کەمێک جامی ئۆتۆمبێلەکە بکرێتەوە، هەروەها تانکی سووتەمەنیش پڕنەکرێت و تایەی ئۆتۆمبێلیش زیاد لەپێویست پڕهەوا نەکرێت، بەتایبەتی لەکاتی گەشت و رێگا دوورەکاندا.

دەشڵێت، بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمیی شلەمەنی لە لەشدا، پێویستە بڕێکی زۆر لە ئاو و شلەمەنی بخورێتەوە و بەکارهێنانی چەتری پارێزەر لە تیشکی بەتینی خۆر دروستترین ڕێکارە بۆ سەلامەتیی پێستی مرۆڤ.

جەخت لەوەشکراوەتەوە، لەبەر تیشکی خۆردا بتڵی غازی چێشتلێنان دادەنرێت، هەروەها پێویستە دڵنیابنەوە لەوەی سویچی کارەبا لۆدی زۆریان لەسەر نەبێت، ئامێری فێنککەرەوە تەنیا لە شوێنی پێویستدا کاربکات و وایەرەکانی کارەبا لۆدی زیاد لە توانای دیاریکراوی خۆیان نەخرێتە سەر و تەقسیمی کارەبایی بۆ چەند ئامێرێک بەکار نەهێنرێت.

لە کۆتایی راگەیاندراوەکەدا هاتووە، داوا لە هاووڵاتیان دەکات، کە لە ئەگەری روودانی حاڵەتی نەخوازراودا پەیوەندیی بکەن بە ژمارە 115ی کۆنترۆڵی بەرگریی شارستانییەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار