رەحمان خانی، ئەمساڵ ئاستی ئاو لە بەنداوەكان زیاترە لە ساڵی رابردوو

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی حوزەیرانی 2024، رەحمان خانی بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێم رایگەیاند، بە بەراورد بە ساڵی رابردوو ئاستی ئاو لە بەنداوەكانی هەرێم لە ئەمساڵدا زیاترە.

دەشڵيت، لە بەنداوی دوكان ئاستی ئاو پێنج مەتر زیاترە، لە دەربەندیخان 6 مەتر لە دهۆك 13 مەتر و نیو بە بەراورد بە ساڵی رابردوو زیاترە و بەشێك لە بەنداوە بچووکەكانیش پڕبوون.

ئاماژەشی بەوەکرد، ئومێدەوارین بەپێی ئەو پلانەی دانراوە بتوانین ئەمساڵ بڕی ئاوی پێویست بۆ هاوڵاتییان دابینبكرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار