نەوتی خاوی برێنت بە کەمتر لە 86 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ هەینی 21ی حوزەیرانی 2024، گۆڕانکاری لە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا روویدا و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە كەمتر لە 86 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەیانیی ئەمڕۆ هەینی، یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 85 دۆلار و 70 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەشێوەیەک تەنها یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساس بە 81 دۆلار و 29 سەنت لە بازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هه‌رچی نرخی زێڕیشه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامدایه‌ و بۆ ئه‌مڕۆ یه‌ك ئۆنسه‌ی به‌ دوو هه‌زار و 360 دۆلاره‌، له‌كاتێكدا دوێنێ به‌ دوو هه‌زار و 340 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار