ژمارەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرادەکرێن

12 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرچاوەیەکی حکومی ژمارەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرادەکات کە پێشمەرگە و وەزارەتی ناوخۆشیان تێدایە.
ئەمڕۆ شەممە 22ی حوزەیرانی 2024، سەرچاوەیەکی حکومی بە ئاژانسی هەواڵی "بغداد الیومی" راگەیاندووە، "ژمارەی هێزەکانی پێشمەرگە 114 هەزار و 749 کەسە، هەروەها هەشت هەزار و 682 کەسە".
ئاماژە بەوەشکراوە، "ژمارەی هێزەکانی ئاسایش سەر بە پارتی و یەکێتی 33 هەزار و 832 کەسن، هەروەها ژمارەی هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆ لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆلیسی خۆجێی و باقی پێکهاتەکان 149 هەزار و 748 کەسە".

بابهتی پهیوهندیدار