کەشناسێک: پلەکانی گەرما دادەبەزن و ئەگەری بارانبارین هەیە
.jpg)
10 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد
شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت، پلەکانی گەرما دادەبەزنەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، لە بەشێک ناوچەش ئەگەر تاوە باران و هەورە بروسکە هەیە.
ئەمڕۆ شەممە 22ی حوزەیرانی 2024 شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی بە هاوڵاتی راگەیاند، "بەهۆی کارتێکردنی بارستە هەوایه کی فێنکی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست پێشبینی دەکرێت لە رۆژی دووشەممەوە بۆ کۆتایی هەفتە پلەکانی گەرما لەسەرجەم ناوچەکان بەڕێژەی 3 بۆ 4 °پلەی سیلیزی دابەزێتەوە ئەگەر هەیە لە هەندێک ناوچەی شاخاویش تا 5 پلە دابەزین بەخۆووە ببینێت، بە تایبەت ناوچە شاخاوی و سنووریەکان".
ئاماژەی بەوەکردووە، "هاوکات بەهۆی هاتنی هەور بۆ سەر ناوچەکە ئەگەری چڕ بوونەوەی هەیە و لەئارادایه هەندێ کات تا کۆتایی هەفتەکە بەزۆریش سنووری ناوچەی شاخاوی هەولێر و راپەرین و بادینان له بەرامبەر گونجانی بارودۆخ ئەگەر هەیە، هەندێک شوێنی تریش بروسکە و بارانی کەم بیگرێتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو، "لە ئەمڕۆوە تا کۆتایی هەفتەکەش ئەگەری چالاکبوونی بای شەماڵ هەیە ناو بەناو بۆ سەرجەم ناوچەکان بەخێرایی 15 تا 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا کە خۆی دەبینێتەوە لەبای باکوورو باکووری رۆژئاوا کە ئەم بایە هۆکارە بۆ دابەزینەوەی پلەکانی گەرما لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، هاوکات لەوانەیە دوای ئه م دۆخە تۆپەڵە هەوایەکی گەرمی لاوازی باکووری ئەفریقی کورت خایەن کارتێکەر بێتەوە بەدوایدا ئەگەر هەیە دوای ئەمەش چەند بارستە هەوای فێنکی باڵادەست کاتێکەر ببنەوە لەسەر ناوچەکە لە رۆژهەڵاتی ئەوروپاوە و وە دەریای ناوەڕاستەوە".
