ژنێک خۆی هەڵواسی و گیانی لەدەستدا

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە گەرمیان ژنێک بەپەت خۆی هەڵواسی و گیانی لە دەستدا .

ئەمڕۆ شەممە 22ی حوزەیرانی 2024، علی جمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەمە لەگوندی عەوڵاقوت سەربەناحییەی سەرقەڵاوە تەرمی ئافرەتێک بەناوی گ - د - ب لەدایکبووی 1960 هێنرایە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کە بەهۆی خنکان بەپەت گیانی لەدەستدابوو.

دەشڵێت، بەوتەی کەسوکاری ناوبراو نیوەڕۆی ئەمڕۆ خۆی هەڵواسیوەو گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لەسەر هۆکارو چۆنێتی ڕوداوەکە کردۆتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار