هاتوچۆی سلێمانی، فلاشەری پۆلیس لە ئۆتۆمبێلەكانتان نەبەستن

12 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە كە فلاشەری پۆلیس لە ئۆتۆمبێلەكانیان نەبەستن.

ئەمڕۆ شەممە 22ی حوزەیرانی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، نابێت شۆفێران بەهیچ شێوەیەك فلاشەری پۆلیسی لە ئۆتۆمبێلەكانیان ببەستن لەبەرئەوەی قەدەغەیە و لە مەفرەزەكانی هاتوچۆدا لێپێچینەوە لە كەسی سەرپێچیكاردەكرێت و رووبەڕووی سزای یاسایی دەكرێنەوە.

دەشڵێت، ئەم جۆرە فلاشەرانە تەنها بۆ ئۆتۆمبێلەكانی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و هێزە تایبەتەكانی وەزارەتی ناوخۆیە، هیچ لایەن و دامودەزگایەك بۆی نییە دایبنێت و دانانی كارێكی قەدەغەیە و لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ دەكرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار