وەزیری پەروەردە دڵنیایی بە خوێندكارانی 12 دەدات

9 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئالان حەمە سەعید، بۆ تاقیكردنەوە نیشتمانییەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی، هەماهەنگیمان لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكان و هەندێك وەزارەتدا كردووە و دەشڵێت، " كارەبای بەردەوام بۆ هۆڵی تاقیكردنەوەكان دابیندەكرێت".
ئەمڕۆ شەممە 22ی حوزەیرانی 2024، د. ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بۆ تاقیكردنەوە نیشتمانییەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی، هەماهەنگیمان لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكان و هەندێك لە وەزارەتەكاندا كردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەر لە جەژنی قوربان وەزیری كارەبای هەرێم لە سەردانێكیدا ئامادەیی هەموو جۆرە هاوكارییەكی بۆ دابینكردنی كارەبا بۆ هۆڵی تاقیكردنەوەكان دەربڕی و كاركراوە كە كارەبای بەردەوام بۆ هۆڵی تاقیكردنەوە نیشتمانییەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دابینبكرێت

بابهتی پهیوهندیدار