وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان: هیچ کەسێک نابوورین کە یاری بە هەستی قوتابیان و خوێندکاران بکەن

12 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، هیچ کەسێک نابوورن کە یاری بە هەستی قوتابیان و خوێندکاران بکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی حوزەیرانی 2024، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "كۆی ئه‌و قوتابییانه‌ی به‌شداری تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانن بریتین لە 122،015 قوتابین و به‌سه‌ر دوو هه‌زار و 115 هۆڵدا دابه‌ش كراون".
ئاماژەی بەوەشکرد، "پێش تاقیکردنەوەکان هیچ حاڵەتێکی گزیکردن نەبووە و دوای ئەوەی پرۆسەی تاقیکردنەوەکان دەس تپێ دەکات، هەر حاڵەتێک هەبووبێت کە هەر باندێک ویستبێتی قوتابیان فریو بدات، لە دووساڵی ڕابردوو بە پێی پلانێکی ورد لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان، لە ئاسایشی سلێمانی و هەولێر و دهۆک، لە هەموو ئیدارە سەربەخۆکانیش، هاوکاری وەزارەتی پەروەردە بوون".
وتی، "بە بەردەوامی هەماهەنگی لەگەڵ دەزگاکانی ئەمنییەکان هەیە، هەر کەسێک هەر کارێک بکات، ئێمە تیمێکی چاودێرمان هەیە لە وەزارەتی پەروەردە، ئەو تیمە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایش، تەواوی ئەو پێگە و تۆڕە کۆمەڵایەتییانەی ئەوان هەیانە، لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت وهەر کەسێکیش دزە بە پرسیارەکان بکات، دەدرێت بە ئاسایش و وەزارەتی پەروەردەش بەفەرمی سکاڵای یاساییان لەسەر تۆمار دەکات".
ئەوەشی خستە ڕوو، "پێش تاقیکردنەوەکان و لەناو هۆڵی تاقیکردنەوەکان رێکارەکان دەگیرێتەبەر، ئێمە لە هیچ کەسێک نابوورین کە یاری بە هەستی قوتابیان و خوێندکاران بکەن و هانی فریودانیان بدەن".
له سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كانی پارێزگای هه‌ولێر له به‌شه جیاوازه‌كانی زانستی، وێژه‌یی و پیشه‌یی 39 هه‌زار و 547 قوتابی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن و به‌سه‌ر 680 هۆڵ دابه‌ش كراون.
هه‌روه‌ها له پارێزگای سلێمانی 27 هه‌زار و 376 قوتابی له 423 هۆڵ، له پارێزگای دهۆك 28 هه‌زار و 285 قوتابی له 525 هۆڵ، له گه‌رمیان پێنج هه‌زار و 635 قوتابی له 98 هۆڵ، له هه‌ڵه‌بجه هه‌زار و 794 قوتابی له 39 هۆڵ، له سۆران حه‌وت هه‌زار و 294 قوتابی له 130 هۆڵ، له ڕاپه‌ڕین پێنج هه‌زار و 749 قوتابی له 105 هۆڵ و له زاخۆ شه‌ش هه‌زار و 335 قوتابی له 115 هۆڵ به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كەن.
