سبەینێ لیوا هاوبەشەکان مووچەکانیان و 432 هەزار دیاری وەردەگرن

9 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد

چەکی بانکی مووچەی مانگی پێنج و ئەو هاوکارییەی کە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ لیوا هاوبەشەکانی دیاریکردووە درایە ژمێریارەکان.

ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی حوزەیرانی 2024، سەرچاوەیەک کە نەیوست ناوی ئاشکرا بکرێت لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە هاوڵاتی راگەیاند، "ئەمڕۆ بانکەکان چەکی مانگی پێنج و ئەو هاوکارییەی کە هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ لیوا هاوبەشەکانی دیاریکردووە دراوە بە ژمێریارەکان".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمڕۆ تەنها چەک وەردەگیرێت و سبەینێ مووچەی لیوا هاوبەشەکان و هاوكارییەکەش پێکەوە دابەشدەکرێت".

وتیشی، "هەر ئەفسەر و پێشمەرگەیەکی لیوا هاوبەشەکان 432 هەزار دینار وەک پاداشت پێدەدرێت کە ئەم پارەیە لە چوارچێوەی هاوکارییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانانە بۆ پێشمەرگە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار