ئەمڕۆ هاوكاری دارایی بەسەر پێشمەرگەدا دابەشدەکرێت

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە چوارچێوەی پشتیوانییەکانی هاوپەیمانان، هاوکاری دارایی دەدرێتە پێشمەرگە و ئەمڕۆش دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 24ی حوزەیرانی 2024، دەست دەکرێت بە دابەشکردنی هاوکاری دارایی بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی لیوا هاوبەشەکان، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو پشتیوانییە داراییەیە کە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە دابین کراوە.
بڕی ئەو هاوکارییە داراییەی کە دەدرێت بە پێشمەرگە 432 هەزار دینارە، وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، "ئەم بڕە پارەیە، لێرە بەدواوە وەک هاوکاری دەدرێت بە هێزی پێشمەرگە و هیچ پەیوەندیەکی بە مووچەوە نییە".
هەروەها سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت بە هاوڵاتی راگەیاند، "بڕیارە هەر ئەمڕۆ دووشەممە مووچەی مانگی پێنجی لیوا هاوبەشەکان دابەشبکرێت".

بابهتی پهیوهندیدار