وادەی تۆمارکردنی هاوپەیمانێتی و کاندیدانی پێکهاتەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەو وادەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ تۆمارکردنی هاوپەیمانێتی و کاندیدانی پێکهاتەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکردبوو ئەمڕۆ کۆتایی دێت و تائێستا بڕیار لە درێژکردنەوەی وادەکەی نەدراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 24ی حوزەیرانی 2024، ئەو وادەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ تۆمارکردنی حزب، هاوپەیمانێتی و کاندیدانی پێکهاتەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکردبوو ئەمڕۆ کۆتایی دێت.

بەپێی دوایین ئامار، تاوەکو دوێنێ یەکشەممە 23ی حوزەیرانی 2024 پێشکەشکردنی داواکاری خۆ تۆمارکردنی پارت و کاندیدانی پێکهاتەکان بەم شێوەیە بووە:

پارێزگای هەولێر

- دوو هاوپەیمانی

- نۆ کاندیدای تورکمان

- حەوت کاندیدای کریستیان

- نۆ کاندیدای تاک – گشتی

- 10 کاندیدای پارتە سیاسییەکان

 - پێشکەشکردنی سێ داواکاری خواستی بەشداربوونی هەڵبژاردن لەلایەن پارتە سیاسییەکانەوە

پارێزگای سلێمانی

- هاوپەیمانی نییە

- دوو پارتی سیاسی

- هەشت کاندیدای تاک – گشتی

- پێنج کاندیدای تورکمان

- یەک کاندیدای کریستیان

پارێزگای دهۆک

- هاوپەیمانێتی نییە

- چوار کاندیدای کریستیان

- چوار کاندیدای تاک – گشتی

- یەک کاندیدای حزبی بابلیون

 

 

 

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار