20 کەس بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کارگەیەکی پاتری لە کۆریای باشوور گیانیان لەدەستدا

یەک ساڵ لەمەوپێش



هەوراز حوسێن
هاوڵاتی، سلێمانی

لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەی کارگەیەکی بەرهەمهێنان و کۆگەکردنی پاتری لە کۆریای باشوور 20 کەس گیانیان لەدەستدا. ئاگرەکە بەهۆی تەقینەوەی چەند پاترییەکەوە کەوتووەتەوە.

رۆژی دووشەممە 23-6-2024، ئاگرێک لە کارگەی بەرهەمهێنانی پاتریی کۆمپانیای ئاریسێڵ لە هواسیۆنگ کەوتووەتەوە، کیم جین یۆنگ، بەرپرسی فەرمانگەی ئاگرکوژێنەوەی ئەو ناوچەیە رایگەیاندووە، زۆربەی ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکردووە. 

هەرێمی هواسیۆنگ دەکەوێتە باشووری سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشوورەوە.

بە گوێرەی یۆنگ، ئاگرەکە دوای ئەوە دەستپێکردووە، ژمارەیەک پاتری لە کۆگەکەدا تەقیونەتەوە، کە 35 هەزار پاتریی لیسیۆمی تێدابووە و سەرجەمیان بەهۆی تەقینەوەکەوە لەناوچوون و سووتاون.

بە گوێرەی میدیای کۆریای باشوور، تاوەکو ئێستا 20 جەستە لە پاشماوەی ئاگرەکەدا دۆزراونەتەوە و ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانییەکان هەیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار