بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی: لەدایکبوویەکی 2005ـمان دەستگیرکرد کە ئایفۆن و کیفی پارەی کچێکی رفاندبوو

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند، کە رێگریی لە کچێک کردووە و هێرشی کردووەتە سەر و مۆبایل و پارەکەی لێ دزیوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 24ی حوزەیرانی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، "ماتۆڕسوارێك رێگریی لەكچێك کردووە، هێرشیکردووەتە سەر، پارە و مۆبایلەكەی لێسەندووە و دواتر تۆمەتبار بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتووە".

پۆلیس دەڵێت دوای ئەوەی ئاگادارکراونەتەوە، دەستیان بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون کردووە و توانیویانە تۆمەتبار دەستگیربکەن. تۆمەتبارەکە لەدایکبووی ساڵی 2005ـە و لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی گەڕەکی راپەڕینەوە دۆزراوەتەوە و دەستگیرکراوە.

 پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبار (م، ئ، ح)، توانراوە دەست بەسەر ماتۆڕسکیلەکەی و مۆبایل و پارەکەی کە بردبووی بگیرێت.

پۆلیس ئەوەشی روونکردووەتەوە، تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و ئێستا نە بڕیاری دادوەر بە گوێرەی مادەی 443ی یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار