فڕۆکەیەکی جەنگی ژمارەیەک بنکەی سیخوڕی میلیشیاکانی سەر بە تورکیای بۆردوومانکرد

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

فڕۆکەیەکی جەنگی نەناسراو ژمارەیەک بنکەی میلیشیاکانی سەر بە تورکیای لە گوندێکی پارێزگای عەفرینی رۆژئاوای کوردستانی بۆردوومان کرد.

 ئەمڕۆ 24ی حوزەیرانی 2024، فڕۆکەیەکی جەنگی نەناسراو چەند بارەگایەکی سیخوڕی "عەمشات"ی کردە ئامانج، کە لە گوندی حەمام لە ناحیەی جندیرێس سەر بە کانتۆنی عەفرین کاریان بۆ سوپای تورکیا دەکرد.

راپۆرتە سەرەتاییەکان باس لەوەدەکەن لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا، ژمارەیەک کوژراو و بریندار هەیە. 

پێش ئۆپەراسیۆن و بۆردوومانکردنەکە، ئاگادارکردنەوەیەکی ئەمنی گەورە بە هاوبەشی لەگەڵ کۆبوونەوەی سەربازی لە نێوان میلیشیاکانی ناوەندی عەفریندا هەبووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار