لەکاتی لەحیم کردنی تەنکەرێک هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لەکاتی لەحیم کردنی تەنکەرێکی گواستنەوەی چیمەنتۆ، تانکەرەکە تەقیوەتەوە و بەھۆیەوە هاوڵاتییەک گیانی لە دەستدا.

 ئەمڕۆ دووشەممە 24ی حوزەیرانی 2024، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە لە قەزای کفری لەکاتی لەحیم کردنی تەنکی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر بەهۆی کۆبونەوەی غاز تانکی ئۆتۆمبێلەکە تەقیەوە.

دەشڵێت، لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا ئاسنگەرێک بەناوی(ماهر ڕەشید حمید) لەدایکبووی1987 دانیشتووی شاری کەرکوک گیانی لەدەستدا.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەئێستادا بەمەبەستی تۆێکاری تەرمی ئەو هاوڵاتییە رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار