لەم هەفتەیەدا سەرۆکایەتی هەرێم وادەیەکی نوێی هەڵبژاردن دیاری دەکات

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بڕیارە لەم هەفتەیەدا سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان وادەیەکی نوێ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری بکات.
ئەمڕۆ دووشەممە 24ی حوزەیرانی 2024، دادوەر عومەر ئەحمەد سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە کەناڵ 8ی راگەیاند، لەم هەفتەیەدا سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان وادەی نوێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری دەکات.
دەشڵێت، پەیوەندییان بە سەرۆکایەتی هەرێمەوە کردووە و دڵنیایان کردینەوە لەم هەفتەیەدا وادەی هەڵبژاردن دیاریدەکرێت.
دادوەر عمر ئەحمەد وتیشی، دوو حزبی نوێ لە پارێزگای سلێمانی خۆیان تۆمارکردووە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن.
ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستا 21 کاندیدی سەربەخۆ خۆیان بەربژێر کردووە بۆئەوەی بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمان بکەن و 14 کاندیدی تورکمان لە پارێزگای هەولێر و سلێمانی ناوی خۆیان لە کۆمیسیۆن تۆمارکردووە و 12 کاندیدی مەسیحی لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک ناوی خۆیان تۆمارکردووە.
