بڕی یەك ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ چارەسەری گرفتی كەم ئاویی هەولێر تەرخانکرا

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە دیوانی پارێزگا، كۆبوونەوەیەكی تایبەت لە بارەی كێشەی كەم ئاوی لە بەشێك لە گەڕەكەكانی شاری هەولێر ئەنجامدرا.

ئەمڕۆ دووشەممە 24ی حوزەیرانی 2024، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە دیوانی پارێزگار کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لەبارەی کێشەیی کەم ئاوی بەشێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر ئەنجامدا و تێیدا، بڕیاردرا بە دابینکردنی بڕی یەك ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ چارەسەری گرفتی كەم ئاویی هەولێر.

ئاماژە بەوەشكراوە، جگە لە تەرخانكردنی بڕی یەك ملیار و 500 ملیۆن دینار، وەك فریاگوزاریی بۆ دابینكردنی پێداویستی و چارەسەركردنی كەموكوڕی و گرفتەكانی كەم ئاوی، چەند بڕیارێكی دیكە دران، لەوانە بەردەوامبوونی بڕینی سەرپێچی و زیادەڕۆییەكانی سەرتۆڕەكانی ئاوی خواردنەوەی ماڵان.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بڕیاردرا بە لێدانی بیری ئاوی خواردنەوەی بەدیل و نوێ لە هەولێر و دەوروبەری و نۆژەنكردنەوە و چاككردنەوەی كەموكوڕییە تەكنیكییەكانی بیرەكانی هەموو ئەو شوێن و جێگایانەی لە گەڕەكەكان دەبنە هۆكاری دروستبوونی كەم ئاوی و بەستنەوەیان بە كارەبای 24 كاتژمێری نیشتمانی و مۆلیدەكان كە بۆ 247 بیر لە ناوشاری هەولێر دابینكراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار